له مه‌ترسیى دووباره‌بوونه‌وه‌ى رووداوى هاوشێوه‌ى به‌نده‌رى به‌یرووت و به‌نده‌ر عه‌باس، محه‌مه‌د شیاع سودانى داواى له ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان كردووه، ئه‌و كۆنتێنه‌رانه بپشكنن كه ماده‌ى كیمیاییان تێدایه.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە یه‌كى ئایار، ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، سودانی له مه‌ترسیى دووباره‌بوونه‌وه‌ى رووداوه‌كانى به‌نده‌ر عه‌باسى ئێران و به‌نده‌رى به‌یرووتى لبنان، داواى كردووه سه‌رجه‌م ئه‌و كۆنتێنه‌رانه بپشكنێن كه له به‌نده‌ر و ده‌روازه سنوورییه‌كانى عێراق دانراون بپشكنرێن.
ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانى عێراقیش راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاشكراى كردووه، بڕیاره‌كه‌ى سوودانیان جێبه‌جێ كردووه، بۆیه لیژنه‌یه‌كى ته‌كنیكى به سه‌رپه‌رشتى لیواى مافپه‌روه‌ر عومه‌ر وائیلى، ده‌ستى به پشكنین كردووه و ده‌ركه‌وتووه دوو كۆنتێنه‌ر دۆزراونه‌ته‌وه كه ماده‌ى مه‌ترسیداریان تێدا بووه. دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندیى دادوه‌ر، له به‌نده‌ره‌كان دوور خراونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه، ماده‌ى ترسناك، ئه‌و ماده كیمیاییانه‌یه كه له ده‌ریاوانى به "ماده‌ى به‌كارهێنانى دووسه‌ره" ناو ده‌برێن.
له‌م هه‌فته‌یه ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له به‌نده‌رى ره‌جایى به‌نده‌ر عه‌باسى ئێران رووی دا، له ئه‌نجامدا 70 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و هه‌زار و 200 كه‌سیش بریندار بوون. پێشتریش له ئابى 2020 ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له به‌یرووت رووی دا كه كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى دروست كرد. به‌گوێره‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان، هه‌ردوو رووداوه‌كه‌ش به‌هۆى ماده‌ى كیمیایى بووه له به‌نده‌ره‌كان.