ئاژانسی رۆیتەرز لە زای پێنج سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویكردۆتەوە كە ئەمریكاو ئیسرائیل تاوتوێی پێشنیارێكیان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی لە غەززە كردوە كە حكومەتەكە لەلایەن بەرپرسێكی ئەمریكییەوە سەرۆكایەتی بكرێت.
ئاوێنە: سەرچاوەكان بە ئاژانسەكەیان وتویەتی، گفتوگۆكانی ئەمریكاو ئیسرائیل لەوبارەیەوە لەسەر ئاستی باڵا بەڕێوەچون و سەرنجیان لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی بوە لە غەززە بە سەرۆكایەتی بەرپرسێكی ئەمریكی كە سەرپەرشتی ئیدارەی غەززە بكات تا ئەو كاتەی لە چەك دادەماڵرێت و سەقامگیری بەخۆیەوە دەبینێت و ئیدارەیەكی فەلەستینی دەردەكەوێت كە توانای بەردەوامبونی هەبێت.
بەپێی قسەی ئەو پێنج سەرچاوەیە، گفتوگۆكان هێشتا سەرەتایین و هیچ خشتەیەكی زەمەنیش دیاری نەكراوە بۆ مانەوەی ئەو حكومەتە كاتییە بەسەرۆكایەتی ئەمریكا.
سەرچاوەكان، پێشنیاری حكومەتەكەیان بە هاوشێوەی ئەو دەسەڵاتەی هاوپەیمانان ناوبردوە كە لە ساڵی 2003دا لەدوای روخانی رژێمی بەعس لە عێراق بە سەرۆكایەتی ئەمریكا پێكهێنرا.