وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بۆ دوو کەسایەتی و ژمارەیەک قەوارە و کەشتیی ئێرانی راگەیاند.
ئاوێنە: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەمیانی راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، سزاکانی سەر تاران، دوو کەسایەتی و ژمارەیەک قەوارە و کەشتیی ئێرانی گرتووەتەوە.
ئەوەش خراوەتە روو، هەروەها سزاکان بۆ فشارخستنەسەر ئەو کۆمپانیایانەیە نەوتی ئێران هاوردە دەکەن.
سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا لەکاتێکدایە، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە مەسقەتی پایتەختی عومان گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و هەڵگرتنی سزاکانی بەڕێوەبچێت.