باڵیۆزخانەی ئەمریكا: رۆژانی 21 و 22ی مانگ كارمەندی زیاترمان عێراقیان جێهێشتوە
  2025-06-22       105       

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا رایگەیاند، رۆژانی 21 و 22ی ئەم مانگە، كارمەندی زیاتریان عێراقیان جێهێشتوە. دەشڵێت، ئەگەری زۆرە كردەوەی توندوتیژی لە دژی كارە بازرگانییەكانی ئەمریكاو هاوڵاتیانی ئەمریكا لە عێراق بكرێت.

ئاوێنە: باڵیۆزخانەی ئەمریكا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە رۆژی 12ی ئەم مانگەوە، نێردەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە عێراق، دەستیكردوە بە كشاندنەوەی كارمەندەكانی بەشێوەیەكی رێكخراو لە عێراق.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەچوارچێوەی ئەو پڕۆسەیەدا رۆژانی 21 و 22ی ئەم مانگە، كارمەندی زیاتر نێردەكەیان عێراقیان جێهێشتوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداو كونسوڵخانەی گشتی وڵاتەكەیان لە هەولێر بەشێوەیەكی كاتی سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی ڤیزای رۆتینیان هەڵپەساردوە بەڵام بەردەوامن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیانی ئەمریكی.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، ئەگەری زۆرە كردەوەی توندوتیژی یان هێرشكردن بە ئیلهام وەرگرتن لە رێكخراوە تیرۆریستییەكان لەدژی كارە بازرگانییەكانی ئەمریكاو ئەو شوێنانە ئەنجام بدرێن كە هاوڵاتیانی ئەمریكی لە عێراق رویان تێدەكەن.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا داواشی لە هاوڵاتیانی ئەمریكی لە عێراق كردوە خۆیان بەدوربگرن لەو شوێنانەی كە هاوڵاتیانی بیانی زۆر رویان تێدەدەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×