سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق داوای خانەنشینبوون لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەکات، بەپێی سەرچاوەیەکیش، هۆکاری داواکارییەکەی، کێشەی ناوخۆیی دادگاکەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاگەیاند، جاسم عومێری، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی داوای خانەنشینبوونی لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کردووە.
بـــە گوێرەی سەرچاوەکە، هۆی داواکەی عومێری، بۆ کێشە و ناکۆکییەکانی ناو دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەگەڕێتەوە.
دادگای فیدڕاڵی بە سەرۆكی دادگاكەوە لە نۆ كەس پێك دێن و چوار دادوەری دیكەش ئەندامی یەدەگن.
ڕۆژی پێنجشەممە 19ی حوزەیرانی 2025، بەهۆی کێشە ناوخۆییەکان، لە كۆی نۆ ئەندامی دادگەی فیدڕاڵیی عێراق، شەش ئەندامی دادگەكە داوای دەستلەکارکێشانەوەیان پێشكەشی سەرۆكی دادگاكە کرد، بەڵام تا ئێستا داواکە پەسەند نەکراوە.