محەمەد حاجی مەحمود: ئێران بردیەوە و ئیسرائیل لە روخان نزیك بوو، بۆیە هاواری بۆ ئەمریكا برد
  2025-06-24       410       

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەبارەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران رای خۆی دەخاتە روو، ئاماژە بەوە دەکات کە ئێران براوەی جەنگەکەیە و ئیسرائیلیش بەهاوکاری ئەمریکا جەنگەکەی وەستاندووە.

ئاوێنە: محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بۆ كەناڵی فەرمی حزبەكەی دەڵێت "لەسەرەتادا وەزعی ئیسرائیل زۆر خراپ بوو لە رووخاندا بوو بۆیە هاواری بۆ ئەمریكا بردوو داوای لێكرد فریای بكەوێت".

وتیشی "ئێران لە گەورەترین بنكەی ئەمریكای دا لە رۆژهەلاتی ناوەڕاستدا لە قەتەر، ئەو لێدانەی قەتەریش وایكرد ئەمریكا بڵێت ئامادەین بۆ ئاشتی". هاوکات رونیشیکردەوە "لێدانەكەی قەتەر توانی گۆڕانكارییەكی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست درووست بكات".

محەمەد حاجی مەحمود ئاماژە بەوە دەکات کە کەسێکی سیاسی نییە و پێی وایە لەو چوارچێوەیەدا کار دەکات، چونكە "سیاسی ئەو كەسەیە بتوانێت میللەتەكەی خۆی ئازاد بكات و وڵاتەكەی خۆی بكات بە دەوڵەت".

لەبارەی هەرێمیشەوە، ناوبراو رایدەگەیەنێت "هەرێمی كوردستان خۆی ئەخەڵەتێنێت كە باسی بەغدا دەكات، چونكە بەغدا كوردی ناوێ، كورد دەبێت واز لە بەغدا بهێنێت".

دەشڵێت "ئەوەی لەو جەنگەدا بردیەوە كۆماری ئیسلامی ئێرانە، چونکە ئیسرائیل ماندووبووە لەم شەڕەداو پەكی كەوتووە. شەڕەكە كۆتایی هاتووە، چونكە ئیسرائیل چاوەڕێی ئەوەبوو ئێران بڕوخی، ئێران نەڕوخا".

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان باسی لەوەشکرد "دوای ئەو شەڕە ئێران دەبێت گەورەترین هێز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئیتر هیچ وڵاتێكی تر ناتوانێت هەرگیز لە ئێران نزیك بێتەوەو شەڕ بە ئێران بفرۆشێت".
 

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
ژمارەی شەهیدەکانی کۆمەڵە بوون بە ١٠ شەهید
چاکسازی هەرێم: ئەو زیندانیانەی هەڵگری ڤایرۆسی جگەرن لێبوردنی تایبەت نایانگرێتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×