دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ناڕەزایی خۆی لە دادگاییکردنی بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وڵاتەکەی دەربڕی و داوای هەڵوەشاندنەوەی دادگاییەکەی کرد، هاوكات دهڵێت، " ئێمە ئیسرائیلمان ڕزگارکرد".
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (Truth Social) ڕایگەیاند، "ئەمریکا ئیسرائیلی ڕزگارکرد، ئێستاش ئەو کەسە دەبێت کە نهتهنیاهۆ ڕزگار دەکات"، وەک خۆی پێی خۆشە بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ناوی ببات.
ترەمپ نوسیویەتی، "توشی شۆک بوم کاتێک دەبیستم دەوڵەتی ئیسرائیل کە تازە یەکێک لە گەورەترین ساتەکانی لە مێژودا ئەزمون کردوە، کە بەو شێوەیە بەهێزە لەلایەن نەتهنیاهۆوە سەرکردایەتی دەکرێت، بەردەوامە لە هەڵمەتە گاڵتەجاڕییەکانی دژی سەرۆک وەزیرانی خۆی لە سەردەمی جەنگدا".
ترەمپ وتی، "من و نەتهنیاهۆ پێکەوە بە دۆزەخدا تێپەڕین، ئێمە شەڕ لەگەڵ دوژمنێکی دێرین و سەرسەخت و زیرەکی ئیسرائیل دەکەین".
ترهمپ، نهتهنیاهۆی بە "جەنگاوەرێک، ڕەنگە جیاواز لە هەر جەنگاوەرێکی مێژوی ئیسرائیل" وەسف کرد و ئەنجامەکەی شتێک بو کە کەس خەیاڵی نەدەکرد، "نەهێشتنی بە تەواوی یەکێک لە گەورەترین و بەهێزترین چەکی ئەتۆمی جیهان".
سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "ئێمە بە شێوەیەکی ڕستەیی خەباتمان بۆ مانەوەی ئیسرائیل دەکرد، لە مێژوی ئیسرائیلدا هیچ کەسێک لە نهتهنیاهۆ بوێرانەتر یان کاریگەرتر شەڕی نەکردوە، سەرەڕای هەمو ئەمانە، تازە زانیم کە نەتهنیاهۆ ڕۆژی دوشەممە دادگایی کرا بۆ ئەوەی درێژە بەم دۆسیە درێژخایەنە بدات".
ترەمپ دۆسیەی دژی نەتانیاهۆی بە "پاڵنەرێکی سیاسی" ناوبرد، کە بۆ ئەوە دانراوە زیانێکی زۆری پێ بگەیەنرێت"، وتیشی، "پێویستە دەستبەجێ دادگاییکردنی نەتهنیاهۆ لەکاربخرێتەوە، یان قارەمانێکی گەورە کە ئەوەندەی بۆ وڵاتەکەمان کردبێت، لێبوردنیان پێبدرێت، ڕەنگە کەسێک نەبێت کە من بیناسم، بتوانێت لە نەتهنیاهۆ بە هاوئاهەنگی باشتر لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، من، کاربکات".
ترەمپ لە کۆتایی پۆستەکەیدا وتی، "ئەمریکا ئیسرائیلی ڕزگارکرد، ئێستاش ئەو کەسە دەبێت کە نەتهنیاهۆ ڕزگاربکات، ئەم گاڵتەجاڕییە دادپەروەرییە ڕێگەی پێنادرێت!".
نەتەنیاهۆ بە تۆمەتی گەندەڵی دادگایی دەکرێت، لە مانگی ئایاری 2020ەوە تا ئێستا دادگاییکردنەکەی چەند جارێک دواخراوە، پارێزەرانی سەرۆک وەزیران داوای دواخستنیان کردوە بەهۆی شەڕی غەززە و دواتریش بەهۆی شەڕی حزبوڵای لوبنان لە لوبنان.
لە یەکێک لە حاڵەتەکاندا، نەتەنیاهۆ و سارا هاوسەرەکەی، تۆمەتی وەرگرتنی دیاری لوکس، لەوانە سیگار و زێڕینگەریی و شامپاین بە بەهای زیاتر لە 260 هەزار دۆلار لەلایەن کەسانی دەوڵەمەندەوە لە بەرامبەر یارمەتییە سیاسییەکاندا، ڕوبەڕویان دەبێتەوە.
هەروەها نەتهنیاهۆ لە دو دۆسیەی دیکەشدا تۆمەتبار دەکرێت و تۆمەتباری دەکات بەوەی کە داوای ڕوماڵی لەبارتر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل دەکات.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە لە کاتی دادگاییکردنیدا هیچ هەڵەیەکی کردبێت، کە بە پاڵنەرێکی سیاسی وەسفی دەکات.