وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاری هاوپەیمانان دابەش دەکرێت
  2025-07-03       241       

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شەش دەگاتە وەزارەتی پێشمەرگە.

ئاوێنە: وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای ئەنجامدانی ڕێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەرێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى)، لە رۆژی یەکشەممە 6ـی تەممووز دەست بە دابەشکردنى هاوکارییەکە دەکرێت.

دەشڵێت، لەم مانگەدا، 64244 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەمەش دەرخەری بەرەوپێشچوونی سیستەمی پێدانی هاوکارییە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە شێوەی ئەلیکترۆنی.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×