مالیکی بە کشانەوە رازی بوو
  2026-02-10     

بەرپرسێکی باڵای رەوتی حیکمە رایدەگەیەنێت، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەکشانەوە رازی بووە، هاوکات لەسەر پۆستی سەرۆککۆماریش چوارچێوەی هەماهەنگی بە دابەشبوونی دەنگەکانییەوە دەچێتە پەرلەمان.

ئاوێنە: سەباح ساڵحی، ئەندامی مەکتەبی جێبەجێکردنی رەوتی حیکمە بۆ میدیای پارتی ئاشکراکرد "لەدواین کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا پێشنیازی کشاندنەوەی نوری مالیکی کراوە".

وتیشی "سیناریۆکە بەو شێوەیەیە نوری مالیکی بەفەرمی پۆستی سەرۆکوەزیران وەربگرێت و دواتر لەسەر ویستی خۆی بکشێتەوە، نەک بەهۆی ناڕەزایەتی و لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە، بەگوێرەی زانیارییەکانیش نوری مالیکی بەم پێشنیازە و کشانەوەکە رازی بووە".

ئەو بەرپرسەی رەوتی حیکمە باسی لەوەشکرد، چوارچێوەی هەماهەنگی ئێستا چاوەڕوانی هێوربوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکایە و نایەوێت هەنگاوێک بنێت کە ئاڵۆزی زیاتری بەدوادا بێت.

پەیوەست بە پۆستی سەرۆککۆمارەوە، ساڵحی رایگەیاند "دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تەنیا پەیوەست نییە بە کوردەوە، بەڵکو پەیوەندی بە لایەنە شیعەکانیشەوە هەیە کە دەخوازن کاتی زیاتریان لەبەردەستدا بێت بۆ بڕیاردان. 

دەشڵێت "بە لایەنە کوردستانییەکانمان وتووە دەبێت رێکبکەون، ئەگەرنا چوارچێوەی هەماهەنگی لەکاتی دەنگدان بۆ کاندیدی سەرۆککۆمار دابەشی دوو بەرە دەبن".

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×