عێراق چوار فەرمانگەی گومرگی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنێت
  2026-02-11     

بەڕێوەبەرى گشتیی دەستەی گومرگی عێراق دامەزراندنی چوار فەرمانگەی گومرگی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان پشتڕاستکردەوە، هەروەها ئاماژەی بە پەسەندکردنی سیستەمی ئاسیکودا و ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی کاڵاکان لە ڕێگەی دەروازە سنوورییە فیدراڵییەکانەوە کرد.

ئاوێنە: سامر قاسم بەڕێوبەرى گشتی دەستەی گومرگی عێراق سەبارەت بە دامەزراندنى چەند فەرمانگەیەکى گومرگى بۆ کۆنترۆڵکردنى هاوردەى کاڵا لە سنوورەکانى هەرێمى کوردستانەوە، رایگەیاند، هەنگاوەکانی داهاتووی دەستەکەیان بریتین لە ئاڵوگۆڕی داتا و زانیاری لەگەڵ وڵاتانی هەناردەکار، ئاسانکردنی ڕێکارەکان، هاوبەشکردنی زانیاری، دەستنیشانکردنی مەترسییەکان، ئەلیکترۆنى کردنى کارەکانی گومرگی و ئاسانکاری بازرگانی بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتی گشتی گومرگی چوار فەرمانگەی گومرگی بەدرێژایی سنووری هەرێم لەگەڵ هەرێمی کوردستان دامەزراندووە، ڕۆڵی فەرمانگەکان کۆکردنەوەی باجی گومرگە لەسەر ئەو کاڵایانەی لە هەرێمەوە دێن، چونکە دەروازە سنوورییەکانی هەرێم ئەلیکترۆنى  نین، بەو هۆیەوە پابەند نین بەو باجانەی کە لە دەروازە سنوورییەکانی حکومەتی فیدراڵی بەکاردەهێنرێن.

لە کۆتاییدا ئەوەشی خستەڕوو، فەرمانگەکان بەسەر بازگە سنوورییەکانی نێوان عێراق-هەرێمی کوردستان دابەشکراون، بەتایبەتی لە بازگەی پارێزگای نەینەوا، کەرکووک، بازگەی باوە مەحموود لە نێوان ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای دیالە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×