خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق، له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان پشتیوانی له هه‌ر رێككه‌وتنێكی نێوان برایانی كورد ده‌كات له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌علی هه‌ق له به‌غدا پێشوازی كردوه له فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و تاوتوێی كۆمه‌ڵێك له پرسه ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان كردوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌و ره‌نگه‌ندانه‌وه‌ی گۆڕانكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر عێراق كراوه‌و هه‌ردولا جه‌ختیان له گرنگی په‌یڕه‌وكردنێكی سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگی ده‌ره‌وه كردۆته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه سه‌روه‌ریی وڵات بپارێزێت و په‌یوه‌ندییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌هێز بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسیان له دۆسیه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كردوه‌و جه‌ختیان له پێویستی رێككه‌وتنی لایه‌نه كوردییه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كردۆته‌وه.
خه‌زعه‌لی وتویه‌تی، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان پشتیوانی له هه‌ر رێككه‌وتنێكی نێوان برایانی كورد ده‌كات له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار و جه‌ختیشی له په‌رۆشی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردۆته‌وه بۆ پته‌وكردنی بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی و گه‌ره‌نتیكردنی به‌شداری هه‌مو پێكهاته‌كان له ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا به‌گوێره‌ی چوارچێوه‌ی ده‌ستورییه‌كان.