وه‌زاره‌تی دەرەوەی توركیا: هەندێك گروپ  لێدوانه‌كه‌ی هاكان فیدانیان لەبارەی عێراق شێواندوە
  2026-02-11     

وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، هەندێك گروپ  لێدوانه‌كه‌ی هاكان فیدانیان لەبارەی عێراق شێواندوە. جه‌ختیش له‌ پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ یەکپارچەیی خاک و سەروەری عێراق ده‌كاته‌وه‌.

ئاوێنه‌: ئۆنگۆ کێچلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا، لە بەیاننامەیەكدا لەبارەی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەى توركيا، لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی سەبارەت بە عێراق، وتی: وا دیارە بەشێک لەو لێدوانانەی هاكان فیدان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لە 9ی شوباتی 2028 رایگەیاند، لەلایەن هەندێک دەزگای راگەیاندن لە عێراق شوێنراوە.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لە هەمو دەرفەتێکدا دوپاتی دەکەینەوە، ئامانجمان ئەوەیە ئەو هاوکارییە دامەزراوەیی و بونیادنەر و بەرهەمدارە بەهێز بکەین کە بەم دواییە لەگەڵ عێراقدا به‌نزیكه‌یی له‌ هەمو بوارەکاندا دامانمەزراندوە، بە ئاسایش و روبەڕوبونەوەی تیرۆریشەوە.

وتوشیه‌تی، ئەو لێدوانانەی وەزیری دەرەوەمان لە چاوپێکەوتنەکەی پێشودا، کە لەم تێگەیشتنە لە هاوکارییەوە سەرچاوەی گرتوە، بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنج بو بۆ ئەو مەترسییەی کە لە لایەن رێكخراوی په‌كه‌كه‌وە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی عێراق و ئاسایشی عێراق دروست بوە، کە بەشێک لە خاکی عێراق بە تایبەتی لە شنگال و مەخمور و قەندیلى كردوەتە بارەگای خۆی.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لەو چوارچێوەیەدا، وەزیرەکەمان جەختی لە خواستمان كردەوە بۆ نەهێشتنی تەواوەتی رێكخراوی په‌كه‌كه‌ لە خاکی عێراق، وەک ئەوەی لە سوریا ئەنجامدرا، هەروەها پێویستی زیادکردنی هاوکاریی ئێستامان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەم بوارەدا.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بۆیە شێواندنی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوە لەلایەن هەندێک گروپەوە رەتدەکەینەوە، کە لە چوارچێوەی خۆی دەریانهێناوەو بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی عێراق.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، بەم بۆنەیەوە ئێمە وەک تورکیا پشتیوانی خۆمان بۆ یەکپارچەیی خاکی و سەروەری عێراقی دراوسێمان دوپات دەکەینەوە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×