ئەمڕۆ گواستنەوەی چەکدارەکانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی پێدێت
  2026-02-12     

دوو بەرپرسی ئەمنیی عێراق لە بەغداد ڕایانگەیاند، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کۆتا کاروانى چەتەکانى داعش لە سووریاوە دەگوازرێنەوە بۆ عێراق، کە ژمارەیان نزیکەى دوو هەزار چەکدار دەبێت، ئەمەش دوای گواستنەوەی زیاتر لە پێنج هەزار چەکدار دێت، کە هاووڵاتیی زیاتر لە ٦٠ وڵاتى عەرەب و بیانین تێدایە.

ڕۆژنامەى عەرەبی جدید سەبارەت بە گواستنەوەى کۆتا کاروانى چەکدارەکانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق و دەستپێکردنى لێکۆڵینەوە لەو چەتانە، ڕاپۆرتێکى بڵاوکردەوە، کە تیادا هاتووە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی عێراق دەستیان بە گواستنەوەی چەکدارەکانی داعش لە زیندانەکانی سووریا کردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکدا بە نێوەندگیری واشنتۆن، کە گواستنەوەیان لە ڕێگەی ئاسمانیی و وشکانییەوە بۆ عێراق جێبەجێ دەکات، هەروەها بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کۆتا کاروانى چەتەکان بگاتە عێراق، کە لە هەزار و ٨٠٠ بۆ دوو هەزار چەتە پێکدێت، بەمەش کۆی گشتی ئەو چەتانەى وەرگیراون گەیشتووەتە نزیکەی حەوت هەزار کەس.

ئاماژە بەوەش کراوە، حکوومەتی عێراق بڕیاریدا لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت بۆ دەستپێکردنی لێپرسینەوە لەو چەکدارانە بە پێی یاسای دژە تیرۆری عێراق، بەغداد دەست دەکات بە پەیوەندیکردن وڵاتانەوە بە مەبەستى وەرگرتنەوەى ئەو دەستگیرکراوانەى کە سەلمێندرا هێرشی چەکدارییەکانیان لە عێراق ئەنجام نەداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هاووڵاتییە سوورییەکان زۆرینەی ئەو کەسانە پێکدەهێنن کە هێنراونەتە عێراق، ژمارەیان زیاترە لە دوو هەزار و ٥٠٠ چەکدار، بە نزیکەی ٤٠٠ چەتەیان عێراقین، بەشێکیان ئەوانەن لە وڵاتانی باکووری ئەفریقا و بەتایبەت مەغریب و تونسەوە هاتوون، ئەمە جگە لە تورکیا، تاجیکستان، میسر، ئوردن، لوبنان و وڵاتانی کەنداو، نەتەوەی جۆراوجۆری ئەوروپیشی تێدایە، لەگەڵ وڵاتانی ئاسیا، دیارترینیان چین.

دوێنێ خالید شوانی وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، ئەو چەکدارانەى داعش کە لە سووریاوە دەگوازرێنەوە بۆ عێراق هاوڵاتى ٦٠ وڵاتى جیاواز تێدایە، تا دوێنێ ١٦٥ چەکداری تورکی گواستراونەتەوە بۆ عێراق،  گفتوگۆش لە ئارادایە بۆ گەڕانەوەیان بۆ تورکیا “بە مەرجێک تاوانیان لە عێراق ئەنجام نەدابێت یان عێراقییەکانیان نەکردبێتە ئامانج.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×