وه‌زاره‌تی دادی عێراق ئاشكرایكرد، تا ئێستا 5064 زیندانیی داعش له سوریاوه گواستراونه‌ته‌وه بۆ عێراق كه له‌وانه 270 زیندانییان عێراقین و زیاتر له 3 هه‌زاریان سورین.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌د لوعێبی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له لێدوانێكدا بۆ میدیای ره‌سمی وتی، تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی داعش كه له سوریاوه گواستراونه‌ته‌وه بۆ عێراق گه‌یشتۆته 5064 تیرۆریست.
ئاشكراشیكردوه، له‌وانه 270 تیرۆریستیان عێراقین و زیاتر له 3 هه‌زاریشیان سورین و ئه‌وانی دیكه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی دیكه‌ن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆریستانه له یه‌ك زینداندا دانراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به‌گوێره‌ی یاسای عێراقی دادگایی ده‌كرێن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، عێراق ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ شه‌ڕی داعش و وه‌رگرتنی ئه‌و زیندانیانه له‌سه‌ر داوای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بوه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، دابینكردنی خۆراك بۆ ئه‌و زیندانیانه‌ی داعش له‌سه‌ر خه‌رجی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه نه‌ك عێراق.