فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی داعشیان له سوریاوه بۆ عێراق ته‌واو كردوه.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هێزه‌كانیان، شه‌وی 12ی شوبات، به گه‌شتێكی ئاسمانی له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریاوه بۆ عێراق، كۆتاییان به پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی داعش له سوریاوه بۆ عێراق هێناوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، پڕۆسه‌كه كه له 21ی كانونی دوه‌مه‌وه ده‌ستی پێكرد، ماوه‌ی 23 رۆژی خایاند‌و به‌سه‌ركه‌وتویی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه زیاتر له 5700 كه‌س له زیندانیانی داعش له سوریاوه گواسترانه‌وه بۆ عێراق.