وەزارەتی پەروەردەی عێراق جەختیکردەوە کە بڕیاری کەمکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمی دامەزراوەکان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، قوتابخانەکان ناگرێتەوە. ئەوەش دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕێنمایی کەمکردنەوەی كاتژمێرێك دەوامی فەرمی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا دەكرد.
ئاوێنە: کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، "بڕیاری کەمکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمی دامەزراوەکان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، قوتابخانەکان ناگرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕو، دەوامی قوتابخانەکان بەپێی کاتە دیاریکراوەکانی پێشو و بەبێ گۆڕانکاری لە ماوەی ڕۆژانی ئەم مانگە پیرۆزەدا بەردەوام دەبێت، ئەوەش لە پێناو تەواوکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن بەپێی ئەو پلانە پەروەردەییانەی کە پەسەندکراون.
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوێنێ پێنجشەممە ڕێنماییەکی دەرکرد بۆ کەمکردنەوەی دەوامی فەرمی بۆ ماوهی یەک کاتژمێر لە سەرجەم وەزارەتەکان و فهرمانگهكاندا له مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا.
ئاماژهی بهوهشكردوه، بهگوێرهی ڕێنماییەکان دەسەڵات دهدرێته لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دیاریکردنى دەستپێکردن یان کۆتایی دەوامى فەرمی، بهڵام لهمانگی رهمهزاندا كاتژمێرێك دهوام كهمدهكرێتهوه.
كۆتایی ئەم هەفتەیە یهكهمین رۆژی مانگی رهمهزانە و هەر یەکە لە تورکیا، عومان و سینگاپورە ڕۆژی پێنجشەممە 19ی (شوبات/2)ـیان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکردوە و لە قەتەریش ڕۆژی چوارشەممە 18ـی ئەم مانگە یهكهمین رۆژی مانگی رهمهزان دەبێت.