هۆشدارییەکی توند لەبارەی بارودۆخی دارایی‌ عێراق دەدرێت
  2026-02-16     

وەزیری پێشووی گواستنەوە و راسپێردراوی پێشوتر بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق، هۆشدارییەکی توند لەبارەی بارودۆخی دارایی‌ و ئابووری وڵات دەدات‌ و ڕایدەگەیەنێت، عێراق لە ئێستادا لەبەردەم لێواری هەڵدێردایە.

ئاوێنە: محەمەد تۆفیق عەلاوی، وەزیری پێشووی گواستنەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنییدا ڕایگەیاند: نیشانەکانی ئەم قەیرانە لە ئێستاوە دەرکەوتوون، لەوانە بڕینی دەرماڵەکان‌ و کەمکردنەوەی مووچەو زیادکردنی باجی گومرگی، کە بوونەتە هۆی دروستبونی ناڕەزایەتی‌ و مانگرتن لەشەقامەکاندا.

ئەو پێیوایە داهاتووی وڵات بەرەو خراپتر دەچێت‌ و هەر مانگێک لە مانگی پێشوو سەختتر دەبێت، چونکە هاوکێشەی دارایی وڵات زۆر سادەیەو بریتییە لەناهاوسەنگییەکی گەورە لە نێوان داهات‌ و خەرجییەکاندا، بەجۆرێک کە خەرجییەکان زۆر زیاترن لەو داهاتەی دەستدەکەوێت.

سەرەڕای ئەم وێناکردنە مەترسیدارە، عەلاوی دەڵێت، “هێشتا هیوایەکی گەورە ماوە بۆ ڕزگاربوون‌ و دوورکەوتنەوە لەو هەڵدێرە، بەڵام ئەمە پێویستی بەگرتنەبەری سیاسیەتێکی نوێ‌ و پلانێکی جیاوازو تێکۆشانێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی بتوانرێت بەر بەو داڕمانە ئابوورییە بگیرێت کە هەڕەشە لە داهاتووی عێراق‌ و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان دەکات، چونکە بەردەوامبوون لەسەر ئەم دۆخەی ئێستا کارەساتی گەورەی لێدەکەوێتەوە.

داهاتی حکومەتی عێراق زۆرینەی لەسەر نەوتە، لە ئێستاشدا بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، عێراق دووچاری قەیرانی دارایی بووەتەوە، بەو هۆیەوە بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی خۆی پەنای بردووەتە بەر زیاد کردنی باج و گومرگ، ئەمەش بۆ بەرزکردنەوەی ئابورییەکەی.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×