ئەمریکا: هەڵوێستمان وەک خۆیەتی لەبارەی کاندیدکردنی مالیکی
  2026-02-18     

ئەمریکا ڕایگەیاند، هەڵوێستی ئەمریکا وەک خۆیەتی سەبارەت بە کاندیدکردنی نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، ئەگەر ئەم بژاردەیە بەردەوام بێت، ئەمریکا ناچار دەکات هەڵسەنگاندنەوە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق بکات، هەروەها ڕێوشوێنی توندی دیپلۆماسی دەگرنەبەر.

ئاوێنە: کاریسا گونزالیس وتەبێژى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە بەردەوام بوونیان لەسەر ڕەتکردنەوەى کاندیدی کردنى مالیکى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى عێراق، ڕایگەیاند، هەڵوێستى دۆناڵد ترەمپ ڕوونە، هەڵبژاردنی نووری مالیکی وەک سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، حکومەتی ئەمریکا ناچار دەکات هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق بکاتەوە، هەڵبژاردنی مالیکی بە دەرئەنجامێکی نەرێنی بۆ گەلی عێراق وەسف کرد.

ئاماژەى بەوەش کرد، ئەگەر ئەم بژاردەیە بەردەوام بێت، ئەمریکا ناچار دەکات هەڵسەنگاندنەوە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق بکات، هەروەها ڕێوشوێنی توندی دیپلۆماسی دەگرنەبەر.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سێ داواکارى سەرەکی خۆى بۆ حکومەتى داهاتووى عێراق خستەڕوو:

یەکەم: پێویستی کۆتاییهێنان بە هەژموونی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە گۆڕەپانى سیاسی عێراقدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەی کە درووستی دەکەن.

دووەم: کارکردن بۆ کەمکردنەوەی پێگەى ئێران لەناو دەزگای دەوڵەتدا.

سێیەم: هەوڵدان بۆ بنیاتنانی هاوبەشییەکی بەهێزی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ هاوبەشەکان کە هاوبەشی ئامانجەکانی واشنتۆنن.

باسی لەوەش کرد، ئەمریکا تەنها لە چوارچێوەی ئەم ئامانجانەدا هاوبەشی عێراق دەکات، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ بەردەوامی ڕەتکردنەوەی دەستبەکاربوونەوەی مالیکی لە دەسەڵاتدا.

جێگەى ئاماژەیە، تا ئێستادا چوارچێوەى هەماهەنگى جەخت لە کاندیدیکردنى نووری مالیکی بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکاتەوە، لەبەرامبەریشدا ئەمریکا و بەشێک لە هێزەکانى ناوخۆى عێراق دژایەتى توندى خۆیان بۆ گەڕانەوەى مالیکى بۆ دەسەڵات دەربڕیوە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×