"له‌ناو سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ته‌نیا عامری و مه‌نده‌لاوی له‌گه‌ڵ مالیكیدا ماونه‌ته‌وه‌''
  2026-02-22     

رۆژنامه‌ی (عه‌ین ئیخبارییه‌)، پشت به‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌كانی له‌نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان، بڵاوی كرده‌وه‌، له‌ كۆی 12 لایه‌نی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ته‌نیا هادی عامری و موحسین مه‌نده‌لاوی، له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی مالیكی وه‌ك به‌ربژێری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ماونه‌ته‌وه‌.

ئاوێنە: رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌، پێده‌چێ ئه‌م هه‌فته‌یه‌، یاخود ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ 23ی 2ی 2026، مالیكی به‌ فه‌رمی له‌ به‌ربژێربوونی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بكشێته‌وه‌، یاخود چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناوی كه‌سێكی تر بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ ڕابگه‌یه‌نن.

پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندبوو: "ئه‌گه‌ر مالیكی بكرێته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گشت هاوكارییه‌كانی سه‌ر عێراق ده‌بڕین."

دوا به‌دوای ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ، ماڵی شیعه‌ بوونه‌ دوو به‌شه‌وه‌ و به‌شێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن مالیكی به‌رده‌وام بێت، به‌شه‌كه‌ی تریشیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن مالیكی بكشیته‌وه‌ و كه‌سێكی تر بۆ وه‌رگرتی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ربژێر بكرێت.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×