سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له عێراقدا بۆ ته‌له‌ڤزیۆنى عه‌ره‌بى ئاشكراى كردووه، محه‌مه‌د شیاع سوودانى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ تۆم باراك نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رێكده‌خات بۆ ئه‌وه‌ى بۆچوونیان له یه‌كتر نزیك بكاته‌وه.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە 22ى شوبات، سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس به ته‌له‌ڤزیۆنى "العربی" راگه‌یاندووه، له چه‌ند سه‌عاتى داهاتوودا تۆم باراك نێرده‌ى تایبه‌تى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى لبنان و سووریا و عێراق، سه‌ردانى عێراق ده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سوودانى دیدارێكى له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراى كردووه سوودانى هه‌وڵ ده‌دات كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێكبخات بۆ ئه‌وه‌ى تۆم باراك و نوورى مالیكى كۆ بكاته‌وه، به ئامانجى ئه‌وه‌ى بۆچوونیان له یه‌كتر نزیك بكاته‌وه.
نوورى مالیكى پێداگریى له‌سه‌ر كاندیدبوونى خۆى ده‌كات بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق و له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا دژایه‌تیى ده‌كات و داواى دوورخستنه‌وه‌ى ده‌كات.