نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه به‌رپرسیارێتی نیشتمانی‌یان ناچاریان ده‌كات شاره‌زایی خۆیان بۆ راستكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی ته‌رخان بكه‌ن و ده‌شڵێت، ناسنامه‌ی ئێمه عێراقییه‌و بڕیاره‌كانمان له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌مانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
ئاوێنه: نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی"بەرپرسیارێتی نیشتمانیمان بەرامبەر گەله‌كه‌مان و عێراقی نیشتمانمان، ناچارمان دەکات هه‌وڵ و شارەزایی خۆمان بۆ ڕاستکردنەوە و بەهێزکردنی پڕۆسەی سیاسی تەرخان بکەین."
مالیكی وتوشیه‌تی"ئێمە باوەڕمان بە عێراقێکی دیموکراسی و مەدەنی و كراوه هه‌یه به‌ڕوی شه‌راكه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه پته‌وه‌كاندا له‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو ئه‌وروپا كه په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانمان له‌گه‌ڵیاندا ده‌بنه مایه‌ی دروستكردنی شۆڕشێك له فراوانکردن و قوڵکردنەوەی ژێرخانی ئابوری و پەروەردە و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری و وزە."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناسنامه‌ی ئێمه ناسنامه‌یه‌كی عێراقی بێخه‌وشه‌و پشتبه‌ستوه به ئیراده‌ی گه‌لی عێراق و بڕیاره‌كانمان به‌پله‌ی یه‌كه‌م له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌مانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن و ده‌ستمان بۆ هاریكاری و ته‌واوكاریی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی درێژكردوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی ناوچه‌كه‌و جیهان."