کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ ئاگادارکردنەوە یان هەڕەشەیەکی فەرمییان له‌باره‌ی سەپاندنی سزا لەلایەن ئەمریکاوە پێگەیشتبێت. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه میکانیزمەکانی کۆنترۆڵکردن کە لە هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکاندا ره‌چاو ده‌كرێن، متمانه‌یان به كۆمپانیاكه دروستكردوه.
ئاوێنه: نزار شه‌تری، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، بە ئاژانسی ره‌سمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "تا ئێستا هیچ شتێكی فەرمیمان پێنەگەیشتوە سەبارەت بە سه‌پاندنی سزا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئێمه پشت بە بەڵگەنامەو نوسراوه فەرمییەکان دەبەستین و پشت بەو لێدوانانە نابەستین کە لێرە و لەوێ دەدرێن."
ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەمو لێکتێگەیشتن و گفتوگۆکان، لەنێویاندا لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئاماژەن بۆ دروستیی ئەو میکانیزم و بەڵگەنامە و تۆمارانەی کە کۆمپانیای سۆمۆ ره‌چاویان ده‌كات."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، "کۆمپانیاکە میکانیزمی وردی کۆنترۆڵکردن بەسەر هەمو ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌دا دەسەپێنێت کە دێنه ناو ئاوه‌كانی عێراقەوە، له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی راپۆرتی رۆژانه کە وردەکاری سروشتی ئەو بارهه‌ڵگرانه‌و شوێنی مەبەستیان دەخاتەڕو، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان له شوێنه‌كه."
ڕونیشی کردۆتەوە کە ئه‌م رێكارانه نیشانه‌ی متمانه‌ی ته‌واون بۆ توندوتۆڵی دامه‌زراوه‌كه‌و پاراستنی شاده‌ماری بودجه.
وتوشیه‌تی "عێراق ئه‌مڕۆكه بوەتە هەناردەکارێکی سەرەکی بەرهەمە نەوتییەکان"، ئاشکراشیکردوه"داهاتی هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانە خه‌ریكه ڕکابەری داهاتی نەوتی خاو ده‌كات، ئەمەش وایکردوە کۆمپانیاکە زۆر خەمی پاراستنی ئەم لایەنە ئابورییە گرنگەی وڵاتی بێت."