فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ره‌وتی دانوستانه‌كانی نێوان تاران واشنتۆن تاوتوێ ده‌كه‌ن و جه‌حتیش ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر په‌نابردنه به‌ر گفتوگۆ و دانوستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و به‌هێزكردنی سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دوایین پێشهاته‌كانی ره‌وتی دانوستانه‌كانی نێوان تاران و واشنتۆنیان تاوتوێ كردوه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به‌و دۆسیه‌یه له ناوچه‌كه.
هه‌ردولا باسیان له به‌رده‌وامی دانوستانه‌كان كردوه كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتو دیاریكراوه بۆ گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستان له‌نێوان تاران و واشنتۆن له جنێڤ.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێران باسیان له كۆكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی زیاتر له ناوچه‌كه كردوه‌و جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه رێگه‌ی راست بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاڵه‌نگارییه‌كانی ئێستا خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه ره‌چاو رێبازێكی ئاشتیانه بكرێت و په‌ناببرێته به‌ر گفتوگۆ و دانوستان وه‌ك رێگه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و به‌هێزكردنی سه‌قامگیری.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌ماوه‌ی داهاتودا بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕكانانیان له‌باره‌ی ئه‌و پرسانه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌شن به‌تایبه‌ت له‌سایه‌ی ئه‌و دۆخه هه‌ستیاره‌ی كه ناوچه‌كه به‌خۆیه‌وه ده‌یبنێت.