مالیکی و نێردەی تره‌مپ كۆبونه‌وه‌
  2026-02-27     

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشوازی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا کرد، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كاندیدكردنی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تكردبوه‌وه‌.

ئاوێنە: هیشام ریکابی، بەڕێوەبەری نوسینگەی مالیکی، لە پۆستێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی باسی له‌وه‌كردوه‌، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، پێشوازی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا کردوە.

تائێستا زانیاریه‌ك له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، له‌كاتێكدا به‌هۆی ناكۆكییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق دواخراوه‌.

چوارچێوەی هەماهەنگی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان کاندید کردوه‌، بەڵام واشنتن هۆشدارییەکی ڕونی بۆ بەرپرسانی عێراقداوه‌ کە لە ئەگەری هەڵبژێردرانەوەی مالیکیدا، ڕەنگە چاو لە پاڵپشتییەکانی خۆی بۆ عێراق بخشێنێتەوە.

نوری مالیکی، كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ دوایین لێدوانیدا ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە لە کێبڕکێی سه‌رۆك وه‌زیران بكشێته‌وه‌، "کەس مافی ئەوەی نییە بڵێت دەتوانین یان ناتوانین دەنگ بە کێ بدەین یان ناتوانین دەنگ بە کێ نه‌ده‌ین".

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا، نوری مالیكی وتی، "ئەمریکا دڵنیا دەکەمەوە کە چەک بەدەستی دەوڵەتەوە دەبێت و پەیوەندییەکانیشمان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش دەبێت".

په‌یوه‌ست به‌ گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش، مالیكی رونیكرده‌وه‌، "رێگە بە هیچ دەستدرێژییەك بۆ سەر باڵیۆزخانەكانی لە عێراق نادەین".

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×