نوسینگەی عهلی سیستانی، مهرجهعی باڵای ئایینی شیعهكان له عێراق رایگهیاند، سیستانی "شەڕی ناڕەوا" لە دژی ئێران شەرمەزار دەکات و داوا لە جیهان دەکات دەستبەجێ ئەو شەڕە ڕابگرێت، دەشڵێت، "بڕیارێکی تاکلایەنە بۆ سەپاندنی هەندێک مەرج یان ڕوخاندنی سیستمی سیاسیی وڵاتێک جگە لە پێشێلکردنی ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان پێشینەیەکی زۆر مەترسیدارە".
ئاوێنە: نوسینگەی عەلی سیستانی لە نەجەف ئهمڕۆ چوارشەممە له بهیاننامهیهكدا به توندی هێرشی ئهمریكا و ئیسرائیلی بۆ سهر ئێران سهركۆنه كردوه و به "شەڕێکی ناڕەوا" وەسفی کردوه و هۆشدارییدا لە کاردانەوەی کارەساتبار کە ڕەنگە بەمزوانە کۆتایی نەیەت.
ئاماژهی بهوهشكردوه، "دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر خاکی ئێران چەند ڕۆژێکە بەردەوامە، تا ئێستاش بوەتە هۆی شەهیدبونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان، لەوانەش زۆرێک لە پاڵەوانەکانی بەرگری لە وڵاتەکەیان، دەیان منداڵ و خەڵکی بێتاوانی دیکە، جگە لەوەش زیانێکی بەرچاو بە موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت کەوتوە".
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، "وەک چاوەڕوان دەکرا، بازنەی ئۆپەراسیۆنە دژە سەربازییەکان فراوانتر بوه بۆ ئەوەی ژمارەیەک وڵاتی دیکەش بگرێتەوە، کە زۆرێک لە ناوچە و دامەزراوەکان زیانیان پێگەیشتوە لە دیمەنگەلێک کە بۆ ماوەیەکی زۆرە لە ناوچەکەدا وێنەی نەبوە".
ئهوهش خراوهتهڕو، "بڕیارێکی تاکلایەنە و سەربەخۆ لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان، بۆ دەستپێکردنی شەڕێکی تەواو لە دژی وڵاتێکی دیکەی ئەندامی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سەپاندنی هەندێک مەرج یان ڕوخاندنی سیستمە سیاسییەکەی جگە لە پێشێلکردنی ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان پێشینەیەکی زۆر مەترسیدارە کە دەرئەنجامە زۆر ترسناکەکان لە هەردو ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا دەردەخات".
عهلی سیستاتی هۆشداری دهدات و دهڵێت، پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی ئاژاوەیەکی بەرفراوان و ناسەقامگیرییەکی درێژخایەن، ئازارێکی بێئەندازەی لێبکەوێتەوە".
ههروهها هاتوه، بە توندترین شێوە سهركۆنهی ئەو شەڕە ناڕەوایه دەکات و داوا لە هەمو موسڵمانان و خەڵکی ئازادیخواز لە سەرانسەری جیهان دەکات کە سهركۆنهی بکەن و هاودەنگی لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی ئێران بوەستن و چارەسەری ئاشتیانە بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران بەپێی بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
لە بەیانی ڕۆژی شەممەوە هێرشی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەستیپێكردەوە و لەوكاتەوە ناوە ناوە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە بهغدا و هەولێر و كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە ڕێگەی درۆنەوە بۆدومان دەكرا، شەوی رابردوش هێرشکرایە سەر گردی یوئێن لە سلێمانی کە شوێنی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە.