محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ به‌رفراوانبونی جه‌نگ و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگێكی سه‌رتاسه‌ریی ببێته‌وه.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی پێشوازی كردوه له پروس كۆتراچیڤ، باڵیۆزی روسیا له عێراق و له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا تاوتوێی دۆخی ناوچه‌كه و هه‌وڵه جۆراوجۆره‌كانیان بۆ راگرتنی ئاڵۆزییه‌كان و كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان كردوه.
سودانی ئاماژه‌ی به گرنگی خستنه‌گه‌ڕی هه‌مو هه‌وڵه‌كان كردۆته‌وه بۆ رێگری له به‌رفراوانبونی جه‌نگ و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگێكی سه‌رتاسه‌ریی ببێته‌وه و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه پێویسته په‌ناببرێته‌به‌ر دانوستان و گفتوگۆ وه‌ك ئامڕازێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان.
لای خۆیشییه‌وه باڵیۆزی روسیا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی بایه‌خێكی زۆر ده‌دات به رۆڵی گرنگی عێراق و پشتیوانیش له سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بۆ راگرتنی شه‌ڕ ده‌كات و پاڵپشتی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ش ده‌كات كه داوای به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.