ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیا بیانیییه‌كانی نه‌وت ده‌ستیان كردوه به بردنه ده‌ره‌وه‌ی كارمه‌نده‌كانیان له عێراق به‌ره‌و كوه‌یت.
ئاوێنه: ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، بڵاویكردۆته‌وه، به‌پێی ئه‌و وێنه‌و ڤیدیۆیانه كه كۆیان كردونه‌ته‌وه، تێیاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه كارمه‌نده‌كانی كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سه‌فوانه‌وه عێراق به‌ره‌و كوه‌یت به‌جێده‌هێڵن.
محه‌مه‌د ته‌عمه، پاسه‌وانی سكیوریتی له كۆمپانیای هاڵیبه‌رتۆن به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندوه، به‌هۆی دۆخی ئه‌منی عێراقه‌وه، كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت ده‌ستیان كردوه به بردنه ده‌ره‌وه‌ی كارمه‌نده بیانییه‌كانیان له عێراق به‌ره‌و كوه‌یت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، نازانرێت ئه‌و كارمه‌ندانه دواتر له كوه‌یته‌وه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆن.