نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، كۆبونه‌وه‌و تاوتوێی لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی ناوچه‌كه‌یان له‌سه‌ر عێراق كردوه.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له به‌غدا كۆبونه‌وه. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی نوری مالیكی، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێشهاته‌كانی دۆخی گشتی وڵات، لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی ناوچه‌كه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر عێراق تاوتوێ كراون.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردولا جه‌ختیان له گرنگی یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزه سیاسییه‌كان كردۆته‌وه. هه‌روه‌ك به پێویستیشیان زانیوه كه هاریكاری و لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردو حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم به‌هێزبكرێت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هه‌ردولا ئاماژه‌یان به گرنگی به‌هێزكردنی گۆڕه‌پانی ناوخۆ له‌سایه‌ی ئه‌ڵه‌نگارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهاندا كردوه له‌گه‌ڵ پشتیوانیكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منیی له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا.