بانکی ناوەندیی عێراق دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان
  2026-03-09     

بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتییان کە یەدەگی دراوی وڵات لە ئاستێکی زۆر ئارامدایە و پلان و جێگرەوەی پێویستمان بۆ دابینکردنی مووچە و خەرجییەکان هەیە، ئەوەشخرایەڕوو، کە عێراق خاوەنی یەدەگێکی زۆر باش و بەهێزی دراوی بیانییە.

ئاوێنە: بانکی ناوەندیی عێراق، سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووریی و دارایی عێراق و تاوتوێکردنی ئەو مەترسییانەی کە بەهۆی ئاڵۆزی و گرژییەکانی ناوچەکەوە ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە، کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی ئەنجام دا.

بانکی ناوەندیی ڕایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، کە یەدەگی دراوی عێراق لە ئاستێکی ئارامدایە و پلان و جێگرەوەی پێویستمان بۆ دابینکردنی مووچە و خەرجییەکان هەیە.

ئاماژە بەوەش کراوە، یەدەگی ئێستا بەشی ١٢مانگی هاوردەکردنی کاڵا و پێداویستییەکان دەکات، ئەمەش وادەکات بانکەکە توانای تەواوی هەبێت بۆ پاراستنی بەهای دینار و سەقامگیریی دارایی، هاوکات، عێراق خاوەنی یەدەگێکی زۆر باش و بەهێزی دراوی بیانییە.

باس لەوەش کراوە، کە کار دەکەن بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان پارێزراو بێت و هیچ گرفتێک لە دابینکردنی شایستە داراییەکان و چالاکییە ئابوورییەکاندا درووست نەبێت.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×