وتەبێژی بارەگای ناوەندیی "خاتەمولئەنبیا"ی ئێران رایگەیاند، هێزەکانیان فڕۆکەیەکی سوتەمەنی هەڵگری سوپای ئەمریکایان لە رۆژئاوای عێراق پێکاوە.
ئاوێنه: ئیبراهیم زولفیقاری، وته‌بێژی باره‌گای ناوه‌ندیی خاتەمولئەنبیا ئاماژەی بەوە کرد، فڕۆکە ئەمریکیاییەکە لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە پێکراوە و بەو هۆیەوە تێکشکاوە و کەوتوەتە خوارەوە.
زولفیقاری جەختی کردەوە، لە ئەنجامی ئەم روداوەدا، تەواوی ئەندامانی تیمی فڕۆکەکە کوژراون.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جۆری KC-135ـی سوپای وڵاتەکەی، کە تایبەتە بە دابەشکردنی سوتەمەنی لە ئاسمانەوە، لە ناو خاکی عێراق کەوتوەتە خوارەوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، روداوه‌كه توشی دو فڕۆكه بوه، یه‌كێكیان كه‌وتۆته خواره‌وه‌و ئه‌ویدیكه‌یان به سه‌لامه‌تی نیشتۆته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، روداوه‌كه به‌هۆی به ئامانجكردنی نه‌بوه به چه‌كی دوژمن یاخود به چه‌كی دۆست.
هه‌روه‌ها مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هێزه‌كانیان به "چه‌كی گونجاو"، فڕۆكه‌یه‌كی جۆری KC-135ی ئه‌مریكیان كردۆته ئامانج، ستافی فڕۆكه‌كه توانیویانه هه‌ڵبێن و فڕۆكه‌كه‌ش به‌ناچاری له یه‌كێك له فڕۆكه‌خانه‌كانی دوژمن نیشتۆته‌وه.