ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق بڕیاریدا جارێكی دیكه داخستنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕوی گه‌شته‌كاندا بۆ ماوه‌ی 72 سه‌عاتی تر درێژبكاته‌وه.
ئاوێنه: ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، داخستنی ئاسمانی عێراق به‌ڕوی سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه هاوتو و رۆیشتوه‌كاندا بۆ ماوه‌ی 72 سه‌عاتی دیكه درێژكرایه‌وه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه له سه‌عات 12ی ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه ده‌بێت تاوه‌كو 12ی نیوه‌ڕۆی رۆژی دوشه‌ممه، ئه‌وه‌ش وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزیی كاتی.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، بڕیاره‌كه پاڵپشته به‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه به‌رده‌وامانه‌ی كه بۆ دۆخی ئه‌منی و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كرێن.