مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له‌دوای دو مانگی دیكه كاریگه‌رییه‌كانی وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی گه‌روی هورمزه‌وه ده‌رده‌كه‌ون. ده‌شڵێت، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبونی شه‌ڕو داخرانی گه‌روی هورمز، حكومه‌ت په‌ناده‌باته به‌ر قه‌رز بۆ دابینكردنی موچه.
ئاوێنه: مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ میدیای ره‌سمی عێراق وتی، دروستبونی كۆسپ بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌ڕێگه‌ی گه‌روی هورمزه‌وه، كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی دۆخی دارایی و ئابوریی وڵات، به‌م ئه‌و كاریگه‌رییه له ئێستادا ده‌رناكه‌وێت.
وتیشی، كاریگه‌رییه‌كه له‌دوای دو مانگی دیكه ده‌ست ده‌كات به ده‌ركه‌وتن، واته له مانگی پێنج و شه‌ش به‌هۆی راوه‌ستانی هه‌نارده‌كردن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی شه‌ڕو داخرانی گه‌روی هورمزدا، حكومه‌ت هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌ی نییه جگه له په‌نابردن بۆ قه‌رزكردن بۆ دابینكردنی موچه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، عێراق له‌ماوه‌ی دو مانگی داهاتودا به قۆناغی ته‌قه‌شوفدا تێده‌په‌ڕێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، قه‌رزی نێوخۆیی یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره‌كان كه حكومه‌ت پشتی پێ ده‌به‌ستێت و یه‌ده‌نگی عێراق باشه‌و پشتیوانی له قه‌رزكردنی نێوخۆیی ده‌كات له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌كه بۆ ماوه‌ی 4 تا 5 مانگ به‌رده‌وام بێت، عێراق پارێزراو ده‌بێت و كاریگه‌رییه‌كی زۆری نابێت له‌سه‌ری.