حکومەتی عێراق لەبارەی دەنگۆی بوونی هێزی بیانی لە بەنداوی موسڵ هاتەدەنگ
  2026-03-16     

حكومه‌تى عێراق له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كانه‌وه‌ له‌باره‌ى ده‌نگۆیه‌كه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌هێزى بیانى له‌به‌نداوى موسڵ هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ هێزێكى بیانى بونى نییه‌".

ئاوێنە: ژماره‌یه‌ك لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن‌و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان له‌وه‌كردبوو، هێزی بیانی (به‌تایبه‌ت هێزى ئه‌مریكى) لەناو به‌نداوى موسڵ بونیان هه‌یه‌و ئه‌وان به‌نداوه‌كه‌ ده‌پارێزن، بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش وه‌كو سه‌رچاوه‌ حكومیه‌كان باسیانكردبوو، مه‌ترسیى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر هێرشى درۆنى‌و موشه‌كیى بۆسه‌ر به‌نداوى موسڵ دروستكردبوو.

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه‌ بەفەرمی هاتەدەنگ‌و ڕاستییەکانى بۆ ڕای گشتی ئاشکراکرد، ده‌شڵێت، "بەتوندی هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتده‌كه‌ینه‌وه‌و جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ هیچ هێزێکی بیانی لەناو به‌نداوى موسڵ بونی نییە".

ئەو ڕاگەیەندراوە وەک وەڵامێک بوو بۆ ئەو لێشاوە هەواڵەى کە ترسیان لەلای هاوڵاتیانى نیشته‌جێى موسڵ‌و ده‌وروبه‌رى دروستکردبوو.

وەزارەتى سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كان ده‌ڵێت، "پاراستنی ئەم دامەزراوە ستراتیژییە گرنگە لەئەستۆی ڕۆڵەکانی نیشتماندایە، هێزی سەرەکیی ناو به‌نداوه‌كه‌ پێکهاتون لەفەوجێکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کە بەهەماهەنگییەکی باڵا لەگەڵ سوپا، پۆلیس، حەشدی شەعبی‌و ئاسایشی نیشتمانی، قەڵایەکی بەهێزیان لەدەوروبه‌رى به‌نداوه‌كه‌ دروستکردوە".

لەکۆتاییدا، وەزارەته‌كه‌ هۆشدارییەکی توندیداوه‌ته‌ دەزگاکانی ڕاگەیاندن کە پەنا بۆ سەرچاوە فەرمییەکان ببەن‌و دوربکەونەوە لەبڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکاریى، بەپێچەوانەوە ڕوبەڕوی سزای یاسایی دەبنەوە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×