ئێران هەناردەکردنی غازی بۆ عێراق دەستپێکردەوە
  2026-03-21       209       

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ھەناردەکردنەوەی غازی ئێرانی بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبای وڵاتەکەی راگەیاند.

 

ئاوێنە: ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراقییەی(واع) وت "ئەمڕۆ شەممە ھەناردەکردنی غاز لە ئێران بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی عێراق بەشێوەیەکی پلەبەندی و بە بڕی پێنج ملیۆن مەتر سێجا دەستی پێکردووەتەوە".

بەوتەی ئەو بەرپرسە بێت، دەستپێکردنی ھەناردەکردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق، وا دەکات "لەم قۆناغەکەدا"، بەرھەمھێنانی کارەبای نیشتمانی عێراق "بەخێرای"ی زیاد بکرێت. وتیشی "ئێستا ئاستی بەرھەمھێنان گەیشتووەتە 14 ھەزار مێگاوات و دۆخەکە جێگیرە".

"ھەروەھا ئامادەکاریی باشمان کردووە، بۆ ئەوەی پێش وەرزی ھاوین بەپێی خشتەیەکی کاتی دیاریکراو، کارەبای نیشتمانی بۆ ھاوڵاتییان دابین بکەین".
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×