هێرشکرایە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە ئەنبار
  2026-03-23     

ئەنبار کەمێک پێش ئێستا هێرشێکی نوێ کرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای ئەنبار و تا ئێستاش زیانە گیانییەکان ڕانەگەیەندراون.

ئاوێنە: بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، هێرشەکە بارەگای لیوای ٢٧ی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شارۆچکەی گەرمەی سەر بە پارێزگای ئەنباری کردووەتە ئامانج. سەرچاوە هەواڵییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشەکە تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ئامانجەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد کردووە. تا ئەم ساتە، هیچ لایەنێک بە فەرمی بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ و دیار نییە کە ئایا هێرشەکە لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمریکا یان ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمریکا چەندین جار بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق کردووەتە ئامانج، کە بەهۆیانەوە ژمارەیەک چەکداری ئەو گروپە کوژراون و بریندار بوون.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×