تەیف سامی لەبارەی مووچەوە دڵنیایی دا
  2026-03-24     

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا و تیایدا وێڕای ئەوەی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر پێگەکانی حەشد و پێشمەرگە کراوەتەوە، وەزیری دارایی بەغداش دڵنیایی داوە کە مووچەی فەرمانبەران "مسۆگەر"ە.

 

ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانی راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، سەركۆنەی هێرشەکانی سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی و "جەنگاوەرانی" پاسەوانی هەرێمی کوردستانی (پێشمەرگە) کراوە.

هەروەها، جەختيش كراوە لە پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق و پاراستنی دامەزراوە و سامانی گشتی و تایبەت و پاراستنی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان.

سەبارەت بە بابەتە داراییەکانیش نوسینگەکە دەڵێت "وەزیری دارایی پوختەیەکی لەبارەی دۆخی دارایی خستوەتەڕوو، جەختی لە دروستی ئەو رێکار و رێوشوێنە خۆپارێزییانە كردووەتەوە كە گیراونەتەبەر، بەجۆرێك شیاوی بارودۆخی ئێستا بێت".

تەیف سامی وتوشیەتی "وەزارەت خەرجییە پێویستەکانی مسۆگەر کردووە و لەگەڵ  پێدانەكانی تری حكومەت و لەنێویشیاندا تەواوی مووچە".

جگە لەوەش، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەكەیدا؛ میوانداری بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)ی کردووە، کە روونکردنەوەی وردی لەبارەی میکانیزم و رێکارەکانی فرۆشتنی نەوتی خاو پێشكەش كردووە، لەگەڵ پلانەکانی وەزارەت لە بواری هەناردەکردن و رێگا پێشنیازکراوەکانی فرۆشتنی نەوت لەوانە، لەڕێی بەندەری کەرکوک-جەیهانی تورکی.
 

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×