ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، فڕۆكه‌ی جه‌نگی باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبیان له قه‌زای دوبز له باكوری رۆژئاوای كه‌ركوك بۆردومان كرد.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی باره‌گایه‌كی لیوای 61ی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبیان له قه‌زای دوبز بۆردومان كردوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان بۆردومانه‌كه نوسینگه‌ی هه‌واڵگری دوبزی حه‌شدی شه‌عبی كردۆته ئامانج و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان كردوه به لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه.