سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: بەرپرسیارێتی دەگرینە ئەستۆ و بەرەو هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هەنگاو دەنێین
  2026-03-27     

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەیبەت حەلبوسی، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە کە ئەنجومەنەکە بەرپرسیارێتییە دەستوورییەکەی دەگرێتە ئەستۆ و بەپێی دەستوور بەرەو هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هەنگاو دەنێت.

ئاوێنە: ​حەلبوسی لە تدوێنەیەکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس"  ئاماژەی بەوە کردووە: "دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە، بەهۆی ئەو کاریگەرییە ڕاستەوخۆیەی کە لەسەر سەقامگیری دەوڵەت و ڕێکوپێکی کارکردنی دامەزراوەکانی هەیەتی، لە کاتێکدا عێراقییەکان چاوەڕوانی یەکلاکردنەوەی ئەم شایستە دەستوورییە دەکەن."

​هەروەها وتیشی: "کاتێکی تەواو دراوە بۆ گەیشتن بە سازان و هەڵبژاردنی کەسایەتییەکی گونجاو، بەڵام بەردەوامی دواکەوتنەکە سنوورە قبوڵکراوەکانی تێپەڕاندووە، بۆیە ئەنجومەنی نوێنەران بەرپرسیارێتی دەستووری خۆی هەڵدەگرێت و بەرەو تەواوکردنی ئەم شایستەیە دەچێت."

​لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئێمە لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی ڕووندایین: کۆتاییهێنان بەم شایستەیە بەپێی دەستوور، و هەڵبژاردنی کەسایەتییەک کە نوێنەرایەتی هەمووان بکات و لە ئاستی متمانەی عێراقییەکاندا بێت، و سەقامگیری بۆ کارکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت بگێڕێتەوە."

​ئەمڕۆ، ٢٢٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیستێکیان بە ناو و واژۆکانیانەوە پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، و تێیدا داوایان کردووە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو تەرخان بکرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.​

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×