به‌پێی قسه‌ی په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی سادقون له په‌رله‌مانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆده‌بنه‌وه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران. په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت، ژماره‌یه‌ك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ئیمزایان بۆ دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كردبو، ئیمزاكانیان كشاندۆته‌وه.
ئاوێنه: محه‌مه‌د به‌لداوی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سادقون له لێدوانێكدا بۆ میدیای ره‌سمی عێراق وتی، له‌سایه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی كه وڵات و ناوچه‌كه‌ی پێداتێپه‌ڕده‌بێت، ده‌بێت شایسته ده‌ستورییه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت ته‌واو بكرێن له‌وانه‌ش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و راسپاردنی كاندیدی گه‌وره‌ترین كوتله بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
به‌قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌نێو په‌رله‌مان و له‌نێو سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا ده‌ست به جوڵه كراوه.
وتیشی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆده‌بنه‌وه بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كاندیدی گه‌وره‌ترین كوتله بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هیوادارین سبه‌ی یاخود دوسبه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌نجام بدرێت.
هاوكات قسه‌ی عه‌باس، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی به‌در به میدیای ره‌سمی عێراقی وتویه‌تی، تاوه‌كو ئێستا واده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و راسپاردنی گه‌وره‌ترین كوتله بۆ دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری نه‌كراوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، زیاتر له 230 ئیمزای په‌رله‌مانتاران كۆكراوه‌ته‌وه بۆ گرێدانی دانیشتنه‌كه، به‌ڵام تاوه‌كو رێككه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌بێت، ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كه‌و به‌ده‌ستهێنانی نیسابی یاسایی بۆ دانیشتنه‌كه ته‌واوناكرێت.
وتوشیه‌تی، به‌پێی زانیارییه‌كانم ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی ئیمزایان كردبو بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كه، ئیمزاكانی خۆیان كشاندۆته‌وه، ره‌نگه ئه‌وه‌ش هۆكاری ئه‌وه بێت كه تاوه‌كو ئێستا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بانگهێشتی بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كه نه‌كردوه.