وه‌زیری ناوخۆی عێراق فه‌رمانی دورخستنه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی بۆ چه‌ند به‌رپرسێك ده‌ركرد ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كه بوه هۆی زیانگه‌یاندن به فڕۆكه‌یه‌ك.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، وه‌زیری ناوخۆ، فه‌رمانی كردوه به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانی سنوری ناوچه‌كه‌ی مه‌دائن، ئه‌وه‌ش له‌دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كه تێیدا زیان به‌ر فڕۆكه‌یه‌كی عێراقی كه‌وت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی مه‌دائن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هه‌واڵگری و هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی فه‌وجی دو له لیوای چواری پۆلیسی فیدراڵی ده‌ستبه‌جێ له پۆسته‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه‌و راده‌گیرێن بۆ لێكۆڵینه‌وه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییان له‌و ئه‌ركه ئه‌منییانه‌ی له‌سه‌ریان بوه.