به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ رایگه‌یاند، كۆی گشتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق به نه‌وتی كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، نزیكه‌ی 18 ملیۆن به‌رمیل بوه كه داهاته‌كه‌ی نزیكه‌ی 2 ملیار دۆلار بوه.
ئاوێنه: عه‌لی شه‌تری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، تاوه‌كو 8ی مانگی رابردو له به‌نده‌ره‌كانی باشوری وڵاته‌وه نه‌وتیان هه‌نارده كردوه‌و ئه‌وه‌ش ئاستێكی باش بوه له چاو وڵاتانی دیكه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕدا ده‌ستبه‌جێ هه‌نارده‌كردنیان راگرتوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، كۆی گشتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له مانگی رابردودا به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوكیشه‌وه، نزیكه‌ی 18 ملیۆن به‌رمیل بوه كه داهاته‌كه‌ی نزیكه‌ی دو ملیار دۆلار بوه كه ئه‌وه‌ش نزیكه‌ی 28%ی داهاتی نه‌وتی مانگی شوبات بوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بڕی 170 هەزار بەرمیل نەوتی بەسرە بۆ پاڵاوگەکانی باکور دابین کرا و پاشان گه‌یه‌ندرایه 200 بۆ 250 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه، تاوەکو بڕێکی زیاتر لە نەوتی کەرکوک کە داواکاری زۆری لەسەرە بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا و ئەمریکا هەناردە بکرێت.
وتیشی،"نەوتی هەرێم بە ئاستێکی کەمتر بەراورد بە پێش‌و ڕەوانە دەکرێت بەهۆی ئەو هەڕەشە ئەمنییانەی کە له‌سه‌ر هەندێک لە کێڵگە نەوتییەکانی ئەوێ هه‌ن، کە پێشتر نزیکەی 400 تا 450 هەزار بەرمیلیان لە ڕۆژێکدا هەناردە دەکرد و ئێستا گەیشتوەتە 200 هەزار بەرمیل."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ️عێراق بۆ یەکەمجار لە دوای چەندین دەیە دەروازەی وشکانی بۆ هەناردەکردن بە تەنکەر لە ڕێگەی سووریا و ئەردەنەوە کردەوە و یەکەمین بارەکان گەیشتنە بەندەری بانیاس له سوریا.
به‌پێی قسه‌ی عه‌لی شه‌تری، ️ئاستی هەناردەی ئێستای کەرکوک لە نێوان 150 بۆ 200 هەزار بەرمیلدایە و هەوڵ دەدرێت بگەیەنرێتە 430 هەزار بەرمیل، ئەمەش بۆ بەهێزکردنی پێگەی عێراق لە دانوستاندن بۆ نوێکردنەوەی ڕێککەوتننامەی نەوتیی لەگەڵ تورکیا کە لە تەمموزی 2026 کۆتایی دێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هه‌وڵده‌ده‌ن له ئێستادا هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بقۆزینه‌وه‌و وتیشی، له دانوستانی به‌رده‌وامداین بۆ سودوه‌رگرتن له هه‌ندێك بۆری نه‌وت له وڵاتانی كه‌نداو كه ده‌گه‌نه ئه‌ودیو گه‌روی هورمز.