باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا: دو هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانمان له‌ به‌غدا به‌ ئامانجی كوشتنی دیپلۆماتكاران
  2026-04-05     

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ به‌غدا دو هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانیان به‌ ئامانجی كوشتنی دیپلۆماتكارانیان.

ئاوێنه‌: وتەبێژێک بەناوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا له‌ به‌غدا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، شه‌وی رابردو گروپه‌ چه‌كداره‌كان دو هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ دیپلۆماسییه‌كانیان له‌ به‌غدا.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هێرشه‌كان هه‌وڵێك بون بۆ كوشتنی دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكی.

هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی، لە گەرمەی ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر نێردە دیپلۆماسییەکانیان، چەندین جار هانی حکومەتی عێراقیان داوە دەستبەجێ بەرپرسیارێتیی خۆی جێبەجێ بکات لە راگرتنی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا و رێگری بکات لە گروپە چەکدارەکان بۆ بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ ئەنجامدانی هێرش.

جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌، دودڵ نابین لە بەرگریکردن لە كارمه‌ندان و دامەزراوەکانمان ئەگەر حکومەتی عێراق نەتوانێت پابەند بێت بە ئه‌ركه‌كانی.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×