دادوه‌ره‌ مانگرتووه‌كانی گه‌رمیان وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ده‌ده‌نه‌وه‌
  2019-11-11       864       
دادوەر و داواکارە گشتیە مانگرتوەکانی گەرمیان، لە راگەیەنراوێکدا وەڵامی ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێم دەدەنەوە کە وتبویان سەرۆکی داواکاری گشتی گەرمیان تێوەگلاوە لە کەیسی کوشتن.

ئاوێنه‌: له‌و راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دادوه‌رانی مانگرتوداهاتووه‌،''دووپاتی دەکەینەوە سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی گەرمیان لەحاڵی ئێستادا خۆی بەردەوامە لەسەر سەردانیکردن و هاتووچۆی بەرپرسانی حیزبی لەبابەتی مانگرتنمان''.

دەقی وەڵامەکە:

وەڵامێک لەسەر ڕاگەینراوەکەی ئەنجوومەنی دادوەری بۆ ڕای گشتی سەبارەت بەخاڵی (۳) لەبڵاوکراوەکە کەتایبەت کراوە بە داواکاری گشتی بەڕێز(نزارحسن علی)بەوەی کە تێوەگلابێ لەکێشەیەکی تاوانکاری ڕاستی بابەتەکە بەم شێوەیە :

1- پێش نزیکەی (۳) ساڵ ئەو کێشەیە ڕوویداوە ودواتر لەکاتی دادگاییکردنی کۆمەڵێک تۆمەتبار تیایدا لەدادگای تاوانەکانی کەرکووک/ گەرمیان پاش نزیکەی ساڵێک لەڕۆژی ڕووداوەکە بەتۆمەتێکی بێ بنەما ناوبراو لەوکێشەیە هەواڵەی لێکۆڵینەوە کرا کە گوایە دەستی لەو تاوانەهەبێ،ئەمەش وەکو تۆڵەسەندنەوەیەک لەلایەن سەرۆکی دادگاوە کەدەیویست زێدەڕۆی بکاتە سەرموڵک و ماڵی دەوڵەت،داوکاری گشتی لێی بێدەنگنەبوو ڕێگری لەوکارەی کرد.
2-  -لەبەرئەوەی ناوبراو داواکاری گشتیە و بەپێی یاسای داواکاری گشتی ژمارە ۱٥۹ی ساڵی ۱۹۷۹ پارێزبەندی یاسایی هەیە پێویستی بە ڕەزامەندی مەرجەعیی هەبوو کە بەڕێز وەزیری دادی هەرێمە بەپێی مادەی ٦٨ی یاسای ئاماژەبۆکراو بۆ ئەو مەبەستەلەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری داد بۆ لێکۆڵینەوە لەکێشەکە لەدیوانی وەزارەتەوە دادوەرێکی بەڕێزی ڕاسپارد ،دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی ووتەی شاهێدەکان و هەڵسەنگاندنی بەڵگەکان لەلایەن بەڕێزیانەوە دەرکەوت کە داواکاری گشتی ناوبراو هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نەبوو چ وەک بکەر یا شەریکی کارەتاوانکاریەکە ،بۆیە بەنوسراوی ژمارە20/513 لە26/2/2019 ی وەزارەتی داد ڕەزامەندی نیشان نەدرا لەدژی ناوبراو بۆ هەواڵەکرنی بۆ دادگای تایبەتمەند،تەنها تۆمەتێکی بێ بنەمابوو وهیچی تر.
3- لەسەر ڕۆشنای ئەو نوسراوەی وەزارەتی داد لەدوای چەندڕۆژێک بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار ڕێککاری یاسایی بەشێوەی کۆتایی وەستێنرا دەرحەق بەناوبراو بەپێی مادەی( ۳۰۰) لەیاسای بنەماکانی دادگەرییەسزاییەکان و بڕیاکەش پلەی کۆتایی وەرگرتووە ، ئەوەی کەئەنجوومەنی دادوەری باسی دەکات کە کێشەکە لە دادگای پێداچوونەوەیە تایبەتە بەسزادانی چەند تاوانبارێک لەوکێشەیە کەپەیوندیان بە کێشەی ناوبراوەوە نیە.وەئەگەر کێشەکە کەسی بوایە هەر ئەوکات هەڵوێست وەردەگیرا لەسەر ئەو تۆمەتە بێ بنەمایە،بەڵام لەسەرەتای کێشەکەوە ناوبراو بڕوای وابووە کە ئەوە بابەتێکی یاساییەو لەکۆتایشدا بەیاسایی یەکلاکرایەوە.
4- دیارە ئەم مانگرتنە بابەتێکی وا سانانیە لەکەسێکدا کۆبکرێتەوە چونکە پێنج دادوەری بەڕێزی دادگای تێهەڵچوونەوەی گەرمیان و ۱۰ئەندامی داواکاری گشتی گەرمیانن وە چەندەها دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی و پارێزەرانیش بەپەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵمانن ،بەڵام لەبەر هەندێک هۆکاری وەک سزادان و تۆڵەسەندنەوە دەرناکەون، ئایا هەموو ئەمانەش کێشەی شەخصیان هەیە ؟؟؟ بەو تۆمەتانە ناتوانرێت بەر بە ئەو تەوژمە بگیرێت کە پەیامی چاکسازیە لەسێکتەری دادوەری.
5- گەشبینین کە ڕای گشتی و پەرلەمانتارانی کوردستان ئاگادارکراونەتەوە لەو کەیسانەی کە لەدادگای دەستپاکین و بەڵگەیان تێدا کۆکراوەتەوە بەمەبەستی بەدواواچوون لەسەریان کەتاوەکو ئێستا وەکو پێویست کاری تێدا ئەنجام نەدراوە لەلایەن داواکاری گشتی گەرمیانەوە جوڵێنراون.
6- وە دووپاتی دەکەینەوە کە سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی گەرمیان لەحاڵی ئێستادا خۆی بەردەوامە لەسەر سەردانیکردن و هاتووچۆی بەرپرسانی حیزبی لەبابەتی مانگرتنمان .
 دادوەران و داواکارانی گشتی مانگرتوو ۱۰/۱۱/۲۰۹
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×