هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی شه‌ش دابەشدەکرێت
  2026-07-21     

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى بودجەو بەرنامەکان (ژمێریاریى سەربازیى) ئاشكرایده‌كات، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شه‌ش خراوه‌ته‌سه‌ر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ ده‌ڵێت، "ڕێکارە دارایی‌و ژمێریارییەکان ئەنجامدەدرێت بۆ دابەشکردنی هاوکاریەکە".

ئاوێنە: ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاشکرایکرد، بڕە پارەی هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی شه‌ش بەتەواوی خراوەتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕونیکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجەو بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازیی)، سەرجەم ڕێکارە دارایی‌و ژمێریارییەکانی پێویستی بۆ ئەم مەبەستە ئەنجامداوە.

هاوکات لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، سبەینێ چوارشەممە، 22ی تەمموزی 2026، هێزەکانی پێشمەرگە دەتوانن شایستە داراییەکانیان وەربگرن‌و دەست بەدابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت.

زۆرترین بینراو
لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا؛ ١٨ کۆچبەری کورد بەهۆی تێکشکانی یەختەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا
هێزە ئەمنییەکان کۆتاییان بە مانگرتنی پێنجوێن هێنا و دەیان کەس دەستبەسەر کران
مەرجەکانی ناردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کران
ئەمریکا مەرج بۆ عەلی زەیدی دادەنێت: دوورخستنەوەی لایەنەکانی سەر بە ئێران یان سزای دارایی قورس
گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلوول بەڕێوەیە؛ کەشناسیی هەرێم پێشبینییە نوێیەکانی بڵاوکردەوە
بەڵگەنامەکان لەنێو ئاو و پوشدا شاردرابوونەوە؛ دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی گەورەی گەندەڵی دەستگیرکرد
تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی: فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر ئەگەری هێرشکردنە سەر حوسییەکان دابەشبوون
ئەردۆغان: کۆتایی بە شەڕی حوسییەکان و سعودیە دەهێنین
پێشنیازێک کارمەندانی بەرگری، ناوخۆ و دژەتیرۆر سەرپشک دەکات لە گۆڕینی میلاکەکەیان بۆ مەدەنی
کۆمەڵەی پەنابەران: هەواڵی خنکانی کۆچبەرانی ڕاپەڕین لە دەریای ناوەڕاست ڕاست نییە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×