ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كچه خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵان له‌ناو بینای خوێندنگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كچه خوێندكارێك به‌ناوی "یارا ئاریان مه‌حمود"، ته‌مه‌ن 10 ساڵ، له خوێندگه‌ی ناحكومی رۆیال كه‌نه‌دیان ئینته‌رناشاڵ له پرۆژه‌ی نیشته‌جێبونی ئابوری‌ناسان له شاری سلێمانی به‌خێراییه‌كی زۆر خۆی كێشاوه به جامێكی شوشه‌ی نێو خوێندنگه‌كه‌دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان جامه شوشه‌كه به‌ته‌واوه‌تی شكاوه‌و چه‌ند پارچه‌یه‌ك له شوشه‌كان چون به‌نێو جه‌سته‌ی كچه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش بۆته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی.
خوێندكاره‌كه سه‌ره‌تا براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له‌وێ گیانی له‌ده‌ستداوه. پاشان ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی داد كراوه.
نه‌ژاد عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاندوه، ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكده‌هێنین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین هۆكار و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان له‌كوێن و ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من سزای خۆیان وه‌ربگرن.