کۆڵبەرێک کە باوکی دوو منداڵە بەتەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا
  2026-07-23     

هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکیان بە برینداری کوشت کە باوکی دوو منداڵە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە لە بەرزاییە سنوورییەکانی گوندی “بەلەجووک”ی سەر بە ناوچەی کۆتۆل لە شاری “خۆی”، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووریی ئێران کوژرا.

ڕێکخراوی هەنگاو ڕوونیشیکردەوە کە هێزەکانی ئێران سەرەتا بێ ئاگاداریی پێشوەختە تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە کە لە ئەنجامدا ڕەسوول قەڵەندەری بریندار بووە، بەڵام هێزەکانی ئێران چوونەتە سەر سەری کۆڵبەرە بریندارەکە و سێ گوللەیان لەسەری داوە و کوشتوویانە.

ئەوەشی خستەڕوو کە ڕەسوول قەڵەندەری تەمەن ٢١ ساڵ؛ خێزاندار و باوکی دوو منداڵی ٣ ساڵان و ٥ مانگان بوو.

زۆرترین بینراو
لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا؛ ١٨ کۆچبەری کورد بەهۆی تێکشکانی یەختەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا
هێزە ئەمنییەکان کۆتاییان بە مانگرتنی پێنجوێن هێنا و دەیان کەس دەستبەسەر کران
مەرجەکانی ناردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کران
ئەمریکا مەرج بۆ عەلی زەیدی دادەنێت: دوورخستنەوەی لایەنەکانی سەر بە ئێران یان سزای دارایی قورس
گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلوول بەڕێوەیە؛ کەشناسیی هەرێم پێشبینییە نوێیەکانی بڵاوکردەوە
بەڵگەنامەکان لەنێو ئاو و پوشدا شاردرابوونەوە؛ دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی گەورەی گەندەڵی دەستگیرکرد
تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی: فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر ئەگەری هێرشکردنە سەر حوسییەکان دابەشبوون
ئەردۆغان: کۆتایی بە شەڕی حوسییەکان و سعودیە دەهێنین
پێشنیازێک کارمەندانی بەرگری، ناوخۆ و دژەتیرۆر سەرپشک دەکات لە گۆڕینی میلاکەکەیان بۆ مەدەنی
کۆمەڵەی پەنابەران: هەواڵی خنکانی کۆچبەرانی ڕاپەڕین لە دەریای ناوەڕاست ڕاست نییە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×