هاوپەیمانیی هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات: یەکڕیزی بووەتە زەرورەتێکی ستراتیژی و تێکۆشان تاوەکو ڕوخانی کۆماری ئیسلامی بەردەوام دەبێت
  2026-07-24     

ئەمڕۆ هەینی، هاوپەیمانیی هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵوێستی فرمی خۆی لەبارەی پەرەسەندنە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە و هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە یەکڕیزیی نێوان هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات لە قۆناغی ئێستادا بووەتە زەرورەتێکی ستراتیژی نەک تەنها بژاردەیەک.

​بنبەستی سیاسی و قەیرانەکانی دەسەڵات

ئاوێنە: ​بەپێی ناوەرۆکی ڕاگەیەندراوەکە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێستادا بەهۆی شکستهێنانی زنجیرە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا و داڕمانی متمانەی گشتی لە ئاستی نێوخۆدا، ڕووبەڕووی بنبەستێکی سیاسیی قووڵ بووەتەوە. هاوپەیمانییەکە ئاماژەی بەوە داوە کە دەسەڵاتی ئێران بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو قەیرانە نێوخۆیی و دەرەکییانە، پەنای بۆ توندترکردنی هێرشە سەربازی و ترۆریستییەکان بردووە.

​هێرشە سەربازییەکان و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو

​لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، هێرشە موشەکی، درۆنی و زەمینییەکانی هێزەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بنکە و سەنگەرەکانی حزبە کوردییەکان بە توندی سەرکۆنە کراون. هاوپەیمانییەکە ئاشکرای کردووە کە بەپێی دۆخی بریندارەکان، ئەگەرێکی زۆر هەیە دەسەڵاتی ئێران مادەی سوتێنەر یان فۆسفۆڕی سپی کە چەکێکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتییە بەکارهێنابێت، و ئەم ڕفتارەی بە «تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ» ناوزەد کردووە.

​هەروەها ڕوونکراوەتەوە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا، ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی پارتەکانی وەک (پارتی ئازادیی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران) و گەریلاکانی (یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان - YRK) شەهید و بریندار بوون.

​هەڵوێست و نەخشەڕێگەی داهاتوو

​هاوپەیمانییەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەو فشار و هێرشانە نیشانەی لاوازی، بێهیوایی و دواپەلەقاژەکانی ڕژێمێکە کە لە سەرەمەرگدایە و ناتوانێت ئیرادەی پۆڵایینی گەلی کورد پەکبخات. لایەنە کوردییەکان دوپاتیان کردەوە کە تێکۆشانیان لەپێناو ڕوخاندنی یەکجاریی کۆماری ئیسلامی و دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد بەردەوام دەبێت و لەم پێناوەشدا کارە مەیدانی و سیاسییەکانیان لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا فراوانتر دەکەن.

​هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بەرەیه‌کی سیاسیی هاوبەشە کە لە ڕێکەوتی ۲۲ی شوباتی ۲۰۲۶ لەلایەن پارتە سەرەکییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ڕاگەیەندرا، بە ئامانجی سەرەکیی ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەستەبەرکردنی مافی چارەی خۆنوسینی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

زۆرترین بینراو
لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا؛ ١٨ کۆچبەری کورد بەهۆی تێکشکانی یەختەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا
هێزە ئەمنییەکان کۆتاییان بە مانگرتنی پێنجوێن هێنا و دەیان کەس دەستبەسەر کران
مەرجەکانی ناردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کران
ئەمریکا مەرج بۆ عەلی زەیدی دادەنێت: دوورخستنەوەی لایەنەکانی سەر بە ئێران یان سزای دارایی قورس
گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلوول بەڕێوەیە؛ کەشناسیی هەرێم پێشبینییە نوێیەکانی بڵاوکردەوە
بەڵگەنامەکان لەنێو ئاو و پوشدا شاردرابوونەوە؛ دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی گەورەی گەندەڵی دەستگیرکرد
تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی: فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر ئەگەری هێرشکردنە سەر حوسییەکان دابەشبوون
ئەردۆغان: کۆتایی بە شەڕی حوسییەکان و سعودیە دەهێنین
کۆمەڵەی پەنابەران: هەواڵی خنکانی کۆچبەرانی ڕاپەڕین لە دەریای ناوەڕاست ڕاست نییە
پێشنیازێک کارمەندانی بەرگری، ناوخۆ و دژەتیرۆر سەرپشک دەکات لە گۆڕینی میلاکەکەیان بۆ مەدەنی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×