ئەنجامدەری سەرەكی تەقینەوەكانی قامیشلۆ دەستگیركرا
  2019-11-13       1628       

ئەنجامدەری سەرەكی تەقینەوەكانی رۆژی دووشەممەی رابردووی شاری قامیشلۆ دەستگیركرا.

ئاوێنه‌: هێزە ئەمنییەكانی شاری قامیشلۆی لەرۆژئاوای كوردستان كەسێكیان دەستگیر كردووە، كە بە ئەنجامدەری سەرەكیی تەقینەوەكانی دووشەمەی رابردوو ناویهێنراوە و گرتەی كامێراكانی چاودێری یارمەتیدەر بوون لە دۆزینەوەیدا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، لەكاتی لێكۆڵینەوەدا ئەنجامدەری سەرەكی تەقینەوەكانی قامیشلۆ دانی بەوەدا ناوە، كە چەند كەسێكی دیكە هاوكارییان كردوە لە ئەنجامدانی تەقینەوەكاندا.

هەروەها بەوتەی بەرپرسانی هێزە ئەمنییەكانی رۆژئاوای كوردستان، ئەنجامدەری سەرەكیی تەقینەوەكان فەرمانەكانی لە كەسێک وەرگرتووە، كە نیشتەجێی توركیایە.

رۆژی دووشەممە سێ تەقینەوە لە قامشلۆ روویاندا و بەهۆیانەوە شەش هاووڵاتیی سڤیل کوژران و زیاتر لە 40 كەسی دیكەش بریندار بوون.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×