وەزارەتی کارەبا: داشکاندنێکی ناوازەمان بۆ ڕاگەیاندن
  2026-07-28     

وەزارەتی کارەبا داشکاندن بەڕێژەی تاوەکو 50٪ بۆ قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی ڕووناکی ڕادەگەیێنێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی داشکاندنێکی ناوازەی یەکجارە بەڕێژەی تاوەکو 50% بۆ قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی کە جێبەجێدەکرێت لە نێوان 3ی ئاب بۆ 10ی ئەیلولی 2026.

ڕوونیشیکردەوە کە داشکانەکە تەنیا قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی دەگرێتەوە و پارەی پسوولەکانی ڕووناکی ناگرێتەوە، بۆ سوودمەندبوون لەم داشکاندنە، هاوبەشان پێویستە بەیەکجار تەواوی بڕی داشکێندراوی قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی بدەن.

ئەوەشی خستەڕوو کە وەک بەشێک لە ئامادەکارییە تەکنیکییەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەم داشکاندنە، پارەدانی کارەبا لە ڕێگەی ئی-پسوولە و هۆبەکانی فرۆشیاری ووزە بۆ ماوەیەکی کاتی بەردەست نابێت لە نێوان 30 تەمموز بۆ 3ی ئاب.

داواشی لە هاوبەشان کرد “کە پارەی پسوولەکانی ڕووناکی پێش 30ی تەمموز بدەن، بەر لەوەی خزمەتگوزاری پارەدان بۆ ماوەیەکی کاتی بوەستێت. ئەمەش بۆ لەبەرچاوگرتنی ماوەی پارەدانی 50 ڕۆژی کارەبایە کە دەبێتەهۆی دادپەروەری لە پڕۆسەی پارەدان لەنێوان هاوبەشاندا”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە: “ئەم داشکاندنە ناوازەیە بۆ دوایین جارە ئەنجامبدرێت لەسەر قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی کە تییایدا هاوبەشانی پڕۆژەی ڕووناکی و دەرەوەی ڕووناکی دەتوانن بەم ڕێژانە سوودمەندبن’؛

– 50٪ داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی

– 25٪ داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری جگە لەو هاوبەشانەی کە فیدەری تایبەت بەخۆیان هەیە

ڕاشیگەیاند، “خێراترین ڕێگە بۆ پارەدان بریتیە لە ئی-پسوولە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان دووربکەونەوە لە قەرەباڵغی هۆبەکانی فرۆشیاری ووزە. جێگای باسە کە ئەم داشکاندنە پارەدان لەڕێگەی کارمەندانی کۆکەرەوەی پارەی پسوولەی کارەبا ناگرێتەوە”.

هەروەها دەڵێت: لەگەڵ نزیکبوونەوە لە تەواوبوونی پڕۆژەی ڕووناکی و کۆتایی هێنان بە قەرزە کۆنەکانی پێش ڕووناکی، هاوبەشان پێویستە پابەندبن بە دانەوەی ئەم قەرزانە. بۆ هەندێک هاوبەش کەڵەکەبوونی قەرزی کۆن لەسەریەک وای کردووە دانەوەیان زەحمەتتربێت. هەر بەم هۆکارەش، وەزارەت ئەم ئاسانکارییە دەکات تاوەکو لە ڕێگەی ئەم داشکانە یەکجارەییە یارمەتی هاوبەشان بدات بتوانن قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی بدەنەوە”.

جەختیشی کردەوە کە “لە قۆناغی نوێدا پێویستە پارەی پسوولەکان لە کاتی خۆیدا بدرێن ئەمەش لە ڕێگەی میکانیزمی 50 ڕۆژی پارەدانی پسوولەی کارەبا کە وادەکات دادپەروەری بۆ هەمووان دابین بکرێت”.

 

 

زۆرترین بینراو
لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا؛ ١٨ کۆچبەری کورد بەهۆی تێکشکانی یەختەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا
هێزە ئەمنییەکان کۆتاییان بە مانگرتنی پێنجوێن هێنا و دەیان کەس دەستبەسەر کران
مەرجەکانی ناردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کران
ئەمریکا مەرج بۆ عەلی زەیدی دادەنێت: دوورخستنەوەی لایەنەکانی سەر بە ئێران یان سزای دارایی قورس
گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلوول بەڕێوەیە؛ کەشناسیی هەرێم پێشبینییە نوێیەکانی بڵاوکردەوە
بەڵگەنامەکان لەنێو ئاو و پوشدا شاردرابوونەوە؛ دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی گەورەی گەندەڵی دەستگیرکرد
تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی: فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر ئەگەری هێرشکردنە سەر حوسییەکان دابەشبوون
ئەردۆغان: کۆتایی بە شەڕی حوسییەکان و سعودیە دەهێنین
کۆمەڵەی پەنابەران: هەواڵی خنکانی کۆچبەرانی ڕاپەڕین لە دەریای ناوەڕاست ڕاست نییە
پێشنیازێک کارمەندانی بەرگری، ناوخۆ و دژەتیرۆر سەرپشک دەکات لە گۆڕینی میلاکەکەیان بۆ مەدەنی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×