“لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوو جاش کوژران”
  2026-07-31     

تیمەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی کوردستان ڕایگەیاند، «لە دوو چالاکییدا لە بانە و ڕەبەت، دوو جاش بە ناوەکانی کەریم بەسی و کامەران پەهلەوانی کوژران، ئەو چالاکییە بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی کوردستان ئەنجام دراون، هەر کەسێک دەستی لە خوێنی گەل و شۆڕشگێڕاندا هەبێت، هەمان چارەنووسی دەبێت».

ئاوێنە: ئەمڕۆ، تیمەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد،  لە بەرواری ٣٠ـی تەمموزی ٢٠٢٦ تیمەکانمان لە هەرێمی بانە و ڕەبەت دوو چالاکی جیاوازیان ئەنجامدا، لەو چالاکییانەدا دوو جاش کە دەستیان بە خوێنی گەل و شۆڕشگێڕانی کوردستان سوور بوو، کوژران، بە ناوەکانی کەریم بەسی لە هەرێمی بانە و کامەران پەهلەوانی لە هەرێمی ڕەبەت.

وتیشی: ئامانج لەو چالاکییانە پاککردنەوەی خاکەکەمانە لە کەسانی خۆفرۆش و ئەوانەی لەگەڵ دوژمندا هاوکارییان کردووە، ئەو کەسانەی بوونەتە ئامانجی تیمەکانمان، ساڵانێکی زۆرە هاوکاریی دوژمن دەکەن و چەندین جار چالاکییان دژی گەلی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕەکانمان ئەنجام داوە، بەتایبەت جاشێک بە ناوی کامەران پەهلەوی، دەستی لە خوێنی گەریلا و پێشمەرگەکاندا هەبووە و لە چەندین ڕووداوی تریشدا بە شێوەیەکی چالاکانە بەشدار بووە، کەریم بەسیش سیخوڕێکی چالاک بووە و ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا کاری کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو چالاکییە بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی کوردستان ئەنجام دراوە، هەر کەسێک دەستی لە خوێنی گەل و شۆڕشگێڕاندا هەبێت، چارەنووسیان وەک ئەم کەسانە دەبێت و سزای پێویست دەدرێن.

بەم شێوەیە، ئەو لایەنانەی کە ئەو چالاکییانە دەخەنە ئەستۆی خۆیان و هیچ پەیوەندییەکیان پێیانەوە نییە، جارێکی تر هۆشدارییان پێ دەدەین، ئەوە دەبێتە هۆی فریودانی گەل و ڕای گشتیی و شەرمەزاری دەکەین.

زۆرترین بینراو
لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا؛ ١٨ کۆچبەری کورد بەهۆی تێکشکانی یەختەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا
هێزە ئەمنییەکان کۆتاییان بە مانگرتنی پێنجوێن هێنا و دەیان کەس دەستبەسەر کران
مەرجەکانی ناردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کران
ئەمریکا مەرج بۆ عەلی زەیدی دادەنێت: دوورخستنەوەی لایەنەکانی سەر بە ئێران یان سزای دارایی قورس
گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلوول بەڕێوەیە؛ کەشناسیی هەرێم پێشبینییە نوێیەکانی بڵاوکردەوە
تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی: فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر ئەگەری هێرشکردنە سەر حوسییەکان دابەشبوون
بەڵگەنامەکان لەنێو ئاو و پوشدا شاردرابوونەوە؛ دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی گەورەی گەندەڵی دەستگیرکرد
ئەردۆغان: کۆتایی بە شەڕی حوسییەکان و سعودیە دەهێنین
کۆمەڵەی پەنابەران: هەواڵی خنکانی کۆچبەرانی ڕاپەڕین لە دەریای ناوەڕاست ڕاست نییە
پێشنیازێک کارمەندانی بەرگری، ناوخۆ و دژەتیرۆر سەرپشک دەکات لە گۆڕینی میلاکەکەیان بۆ مەدەنی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×